بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە ڕێوڕەسمی پێدانی فەرمانی سەرۆک کۆماریی لەلایەن ڕێبەری ئێرانەوە، وتی: بەڵێن دەدەم خزمەتی خەڵک بکەم.
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لە لێدوانەکەیدا وتی: یادی ئیمام خومەینی و شەهیدان و بەتایبەتی شەهید قاسم سولەیمانی بەرز ڕادەگرین و سڵاو دەنێرین بۆ شەهیدان ڕەجایی، باهونەر و ڕەئیسی.
درێژەی دا: سپاسی ڕێبەری باڵا دەکەم کە ڕێگایان بۆ بەشداری کاریگەری گەل لە چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری خۆش کرد.
سەرۆک کۆمار وتیشی: خاکی بەر پێی گەلی گەورەی ئێرانم کە ئاگادارانە هاتنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوەی کە دەستوور لە ئەستۆی منی ناوە لە ڕاستیدا بە پێی ڕێگایەکی ڕوونە کە ڕێبەر شرۆڤەی کردووە بەرچاوگەی دەسەڵاتی ئێران و سیاسەتی گشتییە کە ئەبێ بەرەولای بڕۆین.
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها وتی: بەرچاوگەی ئێران بە پێی پێداویستی فەرهەنگی و لەسەر بنەماڵی ئەخلاقی و بایەخی ئیسلامی، ئازادی ڕەوا، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، مافی مرۆڤەکان و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و دادوەری، دەرفەتی یەکسان، دابەشی گونجاوی داهات و بنەمای قایمی بنەماڵە و بەدوور لە هەژار، بەئیمان خاوەن ویژدانی کاری، پابەند بە شۆڕش و دەسەلاتی ئیسلامییە.
ناوبراو درێژەی دا: بەرچاوگەی ئێران دەوڵەت و حکومەتێکی بەهێزە کە بارێکی قورس بە پێی دەستوور دەخاتە ئەستۆی بەرپرسان و ئێمە بەرپرسارین کە لە ئەو ڕێگایەدا بڕۆین.
هەروەها ڕایگەیاند: ئێمە تەنیا بە یەکگرتوویی لە حکومەتدا دەتوانین قەیرانەکانی بەردەم تێبەپڕێنین و چاوەڕوانییە ڕەواکانی خەڵک بهێنینە دی.
پزشکیان درێژەی دا: من لێرەوە لە خزمەت ڕێبەری باڵای ئێران بەڵێن دەدەم کە ڕێگای دادپەروەری و ئینساف بپێوم و بە تەواوی هێزمەوە خزمەت بە خەڵک دەکەم و بەڵێن دەدەم کە پابەندەی قسەمان ببم.