بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە سێ ئەنجامی یەپەگە لە ئۆپراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە کوردستانی سووریا کوژراون.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەکەی خۆیدا لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە سێ ئەندامی یەپەگە لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوونیان کوشتووە.
شیاوی ئاماژەیە کە پێشتر هەسەدە و یەپەگە لە بەیاننامەی جیاوازدا وێڕای وەدرۆ خستنەوەی هەواڵەکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی ئەوان لە ناوچەی چڵی زەیتوون بوونیان نییە.