سەرۆکی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی کوردستان وتی: نەخۆشخانەی گەڕۆکی 50 قەرەوێڵەیی لە ڕۆژانی ئەربەعیندا لە سنووری باشماخی مەریوان، ئامادەی خزمەتگوزاری بە زیارەتکارانی حسێنییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر فەرەیدوون عەبدولمەلەیکی ڕایگەیاند: ئەو نەخۆشخانە بە ئیمکاناتی ویزیت، فریاکەوتن، تاقیگە، دەرمانخانە ، ڕادیۆلۆژی و بەشی چاوەدێری و مانەوە لە سنووری باشماخ خزمەتی زیارەتکارانی ئەربەعین دەکات.

ناوبراو هەروەها جەختی کرد کە 16 نەخۆشخانەی سەرەکی زانکۆیی لە پارێزگا و شاری مەریوان خزمەتگوزاری زیارەتکارانی ئەربەعین دەبن.