بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی تورکی جەمالی نوێنەری بزووتنەوەی سادقوون لە پەرلەمانی عێڕاق بە جەخت لەسەر ئەوەی کە حکومەتی هەرێم تا ئێستا تەنانەت یەک دینار لە داهاتی دەروازە سنوورییەکانی خۆیی ڕادەستی بەغدا نەکردووە، زیادی کرد: هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆر لە بودجەی پارێزگای بەسرە و بودجەی گشتی عێراق دەبات کە ئەو بابەتە دەیسەلمێنێت کە پێوەندی هەولێر لەگەڵ بەغدا لەسەر بەرژەوەندی ئابووری دانراوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە حکومەتی هەرێم خووی گرتووە کە دارایی گشتی عێراق بە شێوەی جیاوازی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەتاڵان ببات، وتی: سەرەڕای ئەو داراییەی کە حکومەتی هەرێم لە بودجەی عێراق بەتاڵانی دەبات، هاووڵاتیانی کورد بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەکانیان لە ژێر هێڵی هەژاری ژیان دەکەن.