وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وتی: لە ئۆپەراسیۆنێکدا نزیکەی ٢٠ کەس کە بەزۆری شارۆمەندی وڵاتانی دیکەبوون و بە نایاسایی هاتبوونە وڵات، دەستبەسەر کران کە دوو کەسیشیان سەرکردەی گرووپەکانی داعش و تەکفیری بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ حوجەتولئیسلام سەید ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسان، ڕاپۆرتێکی لە کارەکانی ئەم وەزارەتە دا.

جەختی لەوە کردووەتەوە: لەم دواییانەدا ئۆپەراسیۆنێکدا نزیکەی 20 کەس کە بەزۆری کەسانێک بوون بێ مۆڵەت هاتبوون و هاووڵاتی وڵاتانی دیکە بوون دەستبەسەر کران.

ڕاشیگەیاند کە دوو کەسیان سەرکردەی گرووپەکانی داعش و تەکفیری بوون.