وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کرد کە هەڵوێستی ئەوان ڕوونە و بە بێ ئەنجامی هەوڵی جیدی بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا لە ئاسایی بوونەوەی پێوەندی لەگەڵ دیمەشق پاڵپشتی ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، متیو میلر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریژا لە لێدوانێکدا جەختی کرد هەڵوێستی ئەوان ڕوونە و بە بێ هەڵێنانی هەنگاوی جیدی بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا لە ئاسایی بوونەوەی پێوەندی لەگەڵ دیمەشق پاڵپشتی ناکات و ئاوەها داهێنانگەلێک هیچ ئەنجامکیان نابێت.

بە پێی هەواڵەکان دوای پاڵپشتی ڕووسیا لە دیداری بەشار ئەسەد و ئەردۆغان، پەیامەکانی ئەنقەرە بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ دیمەشق زیادی کردووە.