مقاوەمەی عێراقی لە پەیامێکی توند دا داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات بە ڕووی لەشکرکێشی تورکیا بوەستنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەیلەقی وەعد سادق کە بەشێکە لە مقاوەمەی عێراقی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت "لە کاتێکدا یادی عاشوورا دەکەینەوە، کە ئیمام حوسێن بە خۆشەویستییەوە بە پیر مەرگی خۆی چوو بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی ئیسلام، بەڵام لەم کاتەدا لە عێراق کە وڵاتی ئازادییەکانە بێدەنگییەکی سیاسی و حکومیی هەیە بەرامبەر لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسان لە پشت کورسییەکانیانەوە بێدەنگییان هەڵبژاردووە".

هەر لەو پەیامەدا باس لەوەکراوە، کورسی سەرۆکایەتی هیچ شتێک ناگۆڕێ ئەگەر ئێوە بێدەنگ بن بەرامبەر داگیرکاریی عوسمانیی و ناسراوە بە کۆمەڵکوژیی گەورەی وەك ئەرمەن و قوبروسیەکان.

وەعد سادق لە بەشێكی دیکەی پەیامەکەیدا داوا لە بەرپرسان لە شیعە، سوننە و کورد دەکات یان ڕوبەڕووی تورکیا ببنەوە، یان پۆستەکانیان چۆڵ بکەن بۆ ئەو کەسانەی دەتوانن دژی داگیرکاریی تورکیا بوەستنەوە.