بە گوێرەی ڕاپۆرتی دوو دامەزراوە، تورکیا لە ئۆپراسیۆنی ئەم دواییەیدا لە هەرێمی کوردستان 10 بنکەی نوێی سەربازی کردووەتەوە و نزیک بە 15 کیلۆمەتر پێشڕەوی هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنی نوێی خۆیدا لە خاکی هەرێمی کوردستان و بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە هەوڵی کاول کردنی گوندەکان و دامەزراندنی بنکەی سەربازی نوێ و جێگیر کردنی هێز لە ناوچە شاخاوییەکانی کردووە.

بە گوێرەی دوو ڕاپۆرت لە دوو دامەزراوەی کوردستان واچ و گرووپەکانی ئاشتیخواز، تورکیا لە ئۆپراسیۆنی ئەم دواییەی خۆیدا دو بنکە و وێستگەی سەربازی نوێی کردووەتەوە و ناوچەگەلێکی نوێ لە پارێزگای دهۆکی داگیر کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو دوو دامەزراوە چاوەدێرە بەسەر گۆڕانکارییەکانی هەرێم، دوای ئۆپراسیۆنە نوێیەکەی تورکیا 10 گوند بەتواوەتی کاول کراون و نزیک بە 70 کیلۆمەتر لە مەزرا و لەوڕگەکانی ئەو ناوچە ئاگریان تێبەردراوە.

لە ڕاپۆرتی ئەو دوو دامەزراوە ئاماژە دراوەتە سەر هەوڵی تورکیا بۆ کردنەوەی ناوچەی ئەمنی ژێر کۆنترۆڵی ئەو وڵاتە لە ناو خاکی هەرێم و هەروەها گۆڕینیی دیمۆگرافیای ناوچەکە.