بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕاردوو بە هۆی هێرشی چەکداری لە سەقز، دوو کەس گیانیان لە دەست دا و کەسێکیش بە سەختی بریندار بوو.
دەوروبەری کاژێر ٢٢:٠٠ی شەو، لە گەڕەکی تەپەی ماڵانی شاری سەقز، چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر یەکێک لە شێخە بەناوبانگەکانی ئەو شارە بە ناوی شێخ ئازاد و لە ماڵەکەی خۆیدا و 2 لە شوێنکەوتووانی بە هێرشی چەکداری کوژران.
لەم ڕووداوەدا شێخ ئازادیش بە سەختی بریندار بووە و لە ژێر چاودێری پزیشکانی نەخۆشخانەی شەفا لە سەقزدابوو کە پاش چەند کاتژمێر ڕاگەیێندرا کە ئەویش گیانی لە دەستداوە.
تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە دیاری نەکراوە و فەرمانی دادوەر بۆ لێکۆڵینەوەی سەرەتایی و دەستگیرکردنی دەستدرێژکاران دەرچووە.
زانیاری زیاتر لەسەر ئەم هەواڵە دواتر دەخرێتەڕوو.