بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکی نوێدا لەسەر دۆخی نەوتی هەرێم دوای داخرانی هێڵی نەوتی هەرێم-تورکیا لە ساڵی 2023، نووسی: لە ئەو کاتەوە تا ئێستا مانگانە 200000 بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی تورکیا قاچاخ دەکرێت کە داهاتەکەی 200 ملیۆن دۆلار لە مانگە.
گۆڤاری وزەنیوز لە ئەو بارەوە نووسی: لە کاتی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای هێڵی بۆری نەوتەوە بۆ تورکیا، ئەنقەرە بەرژەوەندی زیادی دەست دەخست. ئێستاش یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی براوەی سوودی قاچاخی نەوتی هەرێم هەر تورکیایە.
ئەو گۆڤارە هۆشداریی داوە قاچاخی نەوتی هەرێمی کوردستان کە داهاتەکەی لە بەڵگە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم تۆمار ناکرێت، لێکەوتەی زۆری بۆ پێوەندی هەولێر لەگەڵ هاوپەیمانەکانی خۆی واتا واشنتۆن و بەغدا دەبێت. ئەو گۆڤارە هۆشداریی داوە ئەو بابەتە ئاڵۆزیی نێوان هەولێر و حکومەتی ناوەندی زیاد دەکاتەوە.