فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە درۆی خستنەوەی نیشاندانی هەر جۆرە گڵۆپێکی سەوز لەلایەن بەغداوە بە تورکیا بۆ بوونی هێزی سەربازی لە عێڕاق، وتی: سوپای تورکیا لە ساڵی 1991 ەوە لە هەندێک ناوچە دهۆک جێگیرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن ، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەراوێزی سەفەری خۆی بۆ واشنتۆن بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ناتۆ، وتی: پرسی بوونی سوپای تورکیا لە خاکی عێراق بەزوویی لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا دەخرێتە بەر باسەوە.

فواد حسێن بە وتنی ئەوەی کە ئێمە تا ئێستا لەگەڵ لایەنی تورکیا لەسەر دۆسیەی ئەمنیەتی نەگەییشتووینەتە ڕێککەوتن، زیادی کرد: تورکەکان بوونی سەربازی خۆیان پێوەند دەدەنە پەکەکەوە.

ناوبراو وتیشی: کێشەی پەکەکە پێوەندی بە تورکیاوە هەیە بەڵام ئێستا بووەتە بەشێک لە کێشەکانی عێراقیش بەڵام ڕایدەگەیێنین کە ئێمە بڕوامان بە چارەسەر کێشە لە ڕێگای توندوتیژییەوە نییە.