بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە ماوەی 45 ڕۆژدا ، 79 ئۆپراسیۆنیان دژی تیرۆریستان ئەنجام داوە.
یەکەی دژە تیرۆری ئەم وەزارەتە تەنها لە ماوەی ١ی جۆزەردانی ئەمساڵ تا ١٥ی پووشپەڕی ئەم مانگە، بە دەستنیشانکردنی ژمارەیەکی زۆر لە شانەنووستووەکان و 79 حاڵەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ و لێدانیان، دەیان دەستوپەیوەندی تیرۆریستی و بریکارەکانی پشتیوانی و دابینکەری دەستگیرکردووە.
هەروەها 560 پارچە لە هەموو جۆرە چەکێکی جەنگی دۆزیەوە و پووچەڵی کردەوە و 41,895 فیشەک، 9 بۆمبی ئامادەکراو و بڕێکی بەرچاو لە ئامێری سەرەتایی پێویست بۆ دروست کردنی چەک و چۆڵ دەستی بەسەردا گیرا.