سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی خەڵکی ئێران بە بڵاو کردنەوەی وتارێک لە ڕۆژنامی تاران تایمز لەژێر ناوی "پەیامی من بۆ جیهانی نوێ"، ڕوانگەی خۆیی لەسەر پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، ئەفریقا، چین، ڕووسیا، ئەورووپا و ئەمریکا شرۆڤە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر مەسعوود پزشکیان لە بەشێک لە ئەو وتارەدا هێناویە کە لە دەوڵەتی خۆی دەیەوێت سیاسەتی بەکارهێنانی دەرفەتەکان شوێنگیری بکات کە بە دروست کردنی هاوسەنگی لە پێوەندی لەگەڵ هەموو وڵاتەکان، بە پێی بەرژەوەندی نەتەوەیی، گەشەی ئابووری و پێداویستی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان و لە ئەو بارەوە، هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ کردنەوەی ئاڵۆزییەکان بخاتە گەڕ و بە ڕاستییەوە وەڵامی ڕاستی دەدەمەوە.

دەقی وتارەکەی مەسعوود پزشکیان کە لە گۆڤاری تاران تایمز بڵاو کراوەتەوە، لە خوارەوە دێت:

پەیامی من بۆ جیهانی نوێ

لە میانەی شەڕ و نائارامی ناوچەکە، ئێران بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی ڕێکوپێک سیستەمی سیاسی خۆی پیشان دا و ئەوە نیشاندەری شارەزایی و هزری ڕێبەری ئێران، ئایەتوڵڵا خامنەیی و بەڵێنی خەڵکی ئێران بە گواستنەوەی دیمۆکراتیکی دەسەڵات تەنانەت لە دژوارترین دۆخە.

من بە پلانی "چاکسازی"، "تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی نەتەوەیی" و "هاوکاری سازێنەر لەگەڵ جیهان" هاتمە نێو ڕکابەری هەڵبژاردنەکانەوە و توانیم متمانەی خەڵک وەربگرم تەنانەت پیاوان و ژنانی گەنج کە ناڕازی بوون لە دۆخی گشتی وڵات دەنگیان پێم داوە.

ئەو متمانەیە زۆر پڕبایەخە و دەمەوێت هەم لە ناوخۆ و هەم لە ئاستی نێودەوڵەتی، ئەو بەڵێنانەی کە لە کاتی هەڵبژاردن داومە جێبەجێ بکەم.

لە دەوڵەتی مندا تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان یەکمایەتییە و ناوچەیەکەی بەهێز شوێنگیری دەکەین، نە پێوەندییەک کە تەەنیا یەک وڵات بیەوێت ە تەنیا کۆنترۆڵی ناوچەکە بگرێتە دەستەوە.

لەگەڵ وڵاتانی تورکیا، عەرەبستان، عومان، عێراق، بەحرەین، قەتەر، کوێت، ئیمارات و ڕێکخراوە ناوچەییەکان بە مەبەستی قووڵ کردنەوەی پێوەندی ئابووری، تۆکمە کردنەوەی پێوەندی بازفرگانی و سەرفمایەدانەری هاوبەش ، بەرەنگار بوونەوەی کێشە هاوبەشەکان و متمانە، هاوکاری دەکەم.

ناوچەکەی ئێمە دەمێکە بەرەوڕووی شەڕ، پێکدادانی فیرقەیی، تیرۆریزم و توندڕەوی، واچاخ، مادەی هۆشبەر، کەمبوونی ئاو، قەیرانی پەنابەران، لەناوچوونی ژینگە، دەستێوەردانی دەرەکی بووەتەوە و ئێستا کات یهاوکاری هاتووە بۆ لەناوبردنی ئەو کێشەگەلە.

یەکەم هەنگاوی من لە ئاستی ناوچەیی، دەوڵەتەکەی من داوای هاکاری لە وڵاتانی عەرەبی دراوسێ دەکات تا هەموو هەوڵە سیاسی و دیپلۆماتیکەکانی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ ئاگربڕ و ڕاگرتنی کوشتوبڕی خەڵکی غەززە و هەروەها کۆتایی هێنان بە شەڕی درێژماوە کە ژیانی چوار بەرەی فەلەستینیی وێران کردووە.

چین و ڕووسیا بەردەوام لە ڕۆژانی سەخت و ئەستەمدا پشتیوان و دۆستی ئێمە بوون. ئێمە ڕێز لە ئەو دۆستایەتییە دەگرین.

نەخشەڕێی 25 ساڵەی ئێران و چین هەنگاوێکی گرینگ بۆ کردنەوەی هاوبەشی گشتی ستراتیژیکی سوودمەند بۆ هەر دوو وڵاتەکە بوو؛ و دەمانەوێت لە سەروبەندی چوون بەرەو سیستەمی نوێی جیهانی، هاقوکاری بەربڵاومان لەگەڵ پەکین هەبێت.

ڕووسیا هاوپەیمانێکی ستراتیژیکی بەنرخ و دراوسێی ئێرانە و دەوڵەتەکەی منیش پابەندە بە پەرەپێدان و تۆکمە کردنەوەی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە و هاوکاری لە جوارچێوەی بریکس، ڕێکخراوی شانگهای و یەکێتی ئابووری یۆراسیا.

هەروەها هاوکاری بەرانبەر و بەقازانجمان دەبێت لەگەڵ وڵاتانی باشووری جیهان لەوانە ئەفریقای باشووری و ئەمریکای لاتین و پێم وایە بەستێنی زیاتر لە ئێستا هەیە بۆ هاوکاری دوولایەنەی ئێمە و وڵاتانی ئەمریکای لاتین.

پێوەندی ئێران و ئەورووپا هەوراز و نشێوەی زۆر هەبووە. دوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، وڵاتانی ئەورووپی بەڵێنیان دا تا ئەو ڕێککەوتنە ڕزگار بکەن و کاریگەری گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکا لە سەر ئابووری ئێمە کەم بکەنەوە بەڵام وڵاتانی ئەورووپی سەرجەم ئەو بەڵێنانەیان پێشێل کردووە و چاوەروانن ئێران بە تەنیا لەسەر بەڵێنەکانی خۆی بمێنێتەوە.

سەرەڕای هەموو ئەو باسانە من ئامادەم بۆ گفتوگۆی سازێنەر لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی تا بە هەوڵی هوبەش، پێوەندیمان لەسەر بنەمای یەکسانی و ڕێزی بەرانبەر ببەینە پێشەوە.

ئەمریکاش ئەبێ لە ئەوە تێگەییشتبێت کە ئێران هەرگیز وەڵامی زۆربێژی نەداوەتەوە و نایداتەوە. ئێمە لە ساڵی 2015 بە نیازپاکییەوە چووینە نێو ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بەڵێنەکانمان بەتواوەتی جێبەجێ کرد، بەڵام ئەمریکا بە شێوەی نایاسایی لە ڕێککەوتنەکە چووە دەرەوە و بە سەپاندنی گەمارۆی قورس بەتایبەتی لە سەردەمی کۆرۆنا، خەساری سەدان ملیاری لە ئێران دا.

ئەمریکا بە ئەنقەست بڕیاری دا بە ڕێکخستنی شەڕی ئابووری لە دژی ئێران و هەروەها تیرۆر کردنی سەردار سولەیمانی کە سەرکەوتنی زۆر بەرانبەر داعش بەدەست هێنابوو، بەرەوڕووی ئێران ببێتەوە و ئەمڕۆ جیهان لێکەوتەکانی ئەو بڕیارە دەبینێت.

ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی، نەک هەلێكی مێژووییان بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکە و جیهان لەدەست دا، بەڵکوو بە شێوەی جیدی گرێبەستی قەدەغەی پەرەپێدان بە بەرنامەی ئەتۆمییان لاواز کردەوە.

لە ڕاستیدا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەیانەویست ئەو هەلە بقۆزنەوە و قەیرانێک دروست بکەن بۆ گوشار لەسەر خەڵکی ئێمە. لە حاڵێکدا کە هاوکات پاڵپشتی بەردەوامیان لە ئیسرائیل کردووە کە هەر ئەندامی ئێن پی تیش نییە و چەکی ئەتۆمیشی هەیە.

دەمەوێت جارێکی دیکە دووپای بکەنەوە کە دکتۆرین و ستراتیژی بەرگری ئێران بریتی لە چێ کردنی چەکی ئەتۆمی نییە و بە ئەمریکا دەڵێم کە لە بیر کردنەوەی هەڵەکانی ڕابردووی دەست هەڵبگرێت و سیاسەتێکی نوێ بگرێتە پێش. بڕیاردەران لە واشنتۆن ئەبێ تێبگەن کە سیاسەتێک کە لەسەر بنەمای بەگژ یەکدا دانی وڵاتانی ناوچەکە دانراوە، نە لە ڕابردوو و نە لە داهاتوودا سەرکەوتوو نابێت. ئەوان ئەبێ ڕاستییەکانی ئێران قبووڵ بکەن و خۆیان ببوێرن لە چڕ کردنەوەی ئاڵۆزییەکان.