بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە شانەیەکی نوستووی داعش بریتی لە 11 کەسی لە دێرەزوور دەستگیر کردووە.
لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناوچەی دێرەزوور، هێزەکانی هەسەدە ئەندامێکی داعشیان بە ناوی ئەحمەد مەحموود قوشرە و ناسراو بە ئەبومەعاز ئەلکردی کە بەرپرسی دابین کردنی مادەی تەقەمەنی بۆ چەکدارانی داعش بوو، دەستگیر کرد.
هەروەها هاتووە: لە ئەو لێکۆڵینەوەدا، ئەحمەد قوشرە دانی پێدانا کە خەریکی ئامادەکاری بۆ بۆمبڕێژ کردنی چەند ئۆتۆمبیل بوون کە یەکێکیان پێشتر تەقابووەوە و بە هۆیەوە 3 هێزی هەسەدە کوژرابوون و 7 هێزی دەیکەش بریندار بووبوون.
هەروەها لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: بە گوێرەی دانپێدانانەکانی ئەلقوشرە 10 ئەندامی دیکەش دەستگیر کران.