بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بورهان شێخ ڕەئووف، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلعەهد وتی: تورکیا تا ئێستا زیاتر لە 22 هەزار جار ئاسایش و سەروەری عێڕاقی سەرەڕای ئیدانە کردنی ئەو هەوڵانە، پێشێل کردووە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە نییە کە ئیزن بداتە عێراق دزە بکاتە نێو تورکیاوە.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە تورکیا ئەبێ پابەندی هاوئاهەنگی ئەمنیەتی لەگەڵ عێڕاق بێت، وتی: هیچ وڵاتێک مافی دەستێوەردان و لەمپەر دروست کردن لە بەرانبەر ڕەوتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی نییە.