پەیوەندییە گشتییەکانی قرارگای حەمزە سەیدولشوهدا ڕایگەیاند کە تیمێکی تیرۆریستی لەلایەن چەکدارانی ئەم قرارگایەوە لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران تێکشکێندراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم ئاگادارییەدا هاتووە: بە چاودێری ورد و هەواڵگریی هێزەکانی حەمزە سەیدولشوهدای سەر بە هێزەکانی زەمینی سپای پاسداران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، تیمێکی تیرۆریستی دژە شۆڕش بەنیازی چوونە ناو خاکی ئێران بوون کە لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەوە، کەوتنە بۆسەی هێزەکانی سپا.
لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە: لەم ململانێیەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم تیمە تیرۆریستییە کوژران و بریندار بوون و کەرەستەکانیان لەلایەن هێزەکانی سپاوە دەستی بەسەردا گیرا.