وتەبێژی یەکێتی ئەورووپا سەرکەوتنی مەسعوود پزشکیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێرانی پیرۆزبایی کرد و زیادی کرد: ئەو یەکێتییە ئامادەی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی نوێی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و کاروباری ئەمنیەتی یەکێتی ئەورووپا، سەرکەوتنی مەسعوود پزشکیانی پیرۆزبایی کرد.

نبیلا مسرلی لە ئیکس نووسی: ئێمە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێرانمان لە بەرچاوە و پیرۆزبایی لە مەسعوود پزشکیان دەکەین.

ئەو بەرپرسە ئەورووپییە جەختی کرد کە ئێمە ئامادەی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی نوێی ئێران لە درێژەی سیاسەتی هاوکاری یەکێتی ئەورووپاین.