مێدیا بەرچاوەکانی جیهانی عەرەب بە ڕووماڵی چرکە بە چرکەی ژماردنی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆ ککۆماری ئێران لەسەر سەرکەوتنی مەسعوود پزشکیان باسیان کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە کۆتایی هاتنی ژماردنی دەنگەکان و ڕاگەیاندنی فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ئاستی بەشداری خەڵک لە خولی دووهەم لە چاو خولی یەکەمی ئەو هەڵبژاردنە کەوتە بەرچاوی مێدیاکانەوە.

ماڵپەڕی ئەمریکی ئەلحوڕە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان نووسی: پزشکیان توانی سەربکەوێت و ئەو هەڵبژاردنە لەلایەن وڵاتانی جیاوازەوە شوێنگیری کرا چونکوو ئێران وڵاتێکی بەهێز لە ناوچەکە دێتە ئەژمار و لە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە بەڕێوە چوو.

سکای نیوزی ئیمارات نووسی: پزشکیان توانی زیاتر لە 16 ملیۆ ندەنگ بەدەست بهێنێت و ئاستی بەشادری خەڵک نزیک لە 50 لەسەد بوو.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن عەرەبی نووسی: پزشکیان توانی لە هەڵبژاردنی گرینگ و دۆخی ئاڵۆزی دەرەوە سەربکەوێت.

ماڵپەڕی قاهیرە ڕاپۆرتی دا: هاووڵاتیانی ئێران لە خولەی یەکەمدا سەدا 40 یان دەنگی دا بەڵام لە خولەی دووهەم بۆ سەدا 50 بەرز بووەوە.

بەشی عەرەبی میدل ئیست نیوز نووسی: ئاستی بەشداری خەڵک لە خولەی دووهەمدا بۆ سەدا 50 بەرز بووەوە و پزشکیانیش سەدا 55 ی دەنگەکانی بەدەست هێنا.

ئەلجەزیرە ڕاپۆرتی دا: پزشکیان بەربژێری ڕێفۆرم خوازەکان توانی زۆرینەی دەنگ بەدەست بهێنێت. سەدا 50 ی خەڵک بەشداریان لە هەڵبژردن کرد.

ڕووسیا ئەلیەوم نووسی: پزشکیان توانی زیاتر لە سەدا 16 ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.