دادگای سزادانی ئەنقەرە 8 ڕۆژنامەڤانی کوردی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەکەکە بە زیندان سزا دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر دادگای چوارەمی سزادانی ئەنقەرە ڕۆژی ڕابردوو 8 ڕۆژنامەڤانی کوردی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بە زیندانی کردن سزا دا.

بە پێ بڕیاری ئەو دادگایە، دیرن یورت سێوەر، بێریڤان ئاڵتان، سەلمان گولریوز، هاکان یالچین، ئێمرالە ئاجار، زمۆ ئاغ گۆز و دنیز نازلیم بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەکەکە هەر یەک بە شەش ساڵ و نیو زیندانی سزا دران.