دوای ئەوەی کۆچبەرێکی سوری دەستدرێژی کردە سەر منداڵێکی بچووک لە قەیسەری، شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتی دژی بوونی کۆچبەرانی بیانی لە تورکیا دروست بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەواڵنێری مێهر، دوای ئەوەی هاووڵاتییەکی سووری هێرشی کردە سەر کچێکی تەمەن 7 ساڵان کە دەوترێت خزمی خۆیەتی، شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایەتی دژی بوونی بێ جیاوازیی کۆچبەرانی بیانی لە شارە جۆربەجۆرەکانی تورکیا دەستیپێکرد.

ئەم ڕووداوە لە گەڕەکی دانشمەند غازی ناحیەی مەلەک غازی قەیسەریە ڕوویداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میزۆپۆتامیا، لەم ڕووداوەدا، هاووڵاتییەکی سووری تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی (ع-ا) دەستدرێژی کردووەتە سەر ئامۆزاکەی تەمەن ٧ ساڵان. میدیاکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لەوان جمهوریەت ئەم ڕووداوەیان بە دەستدرێژی ناوبردووە و تەمەنی منداڵەکەیان بە ٥ ساڵ ڕاگەیاندووە.