وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی 4 ئەندامی پەکەکە لە کوردستانی عێراق و هەروەها گیانلەدەستدانی 3 ئەندامی یەپەگە لە کوردستانی سووریای ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی ٤ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی ناسراو بە (زاپ) لە باکووری هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

لەم ڕاگەیاندنەدا وەزارەتی بەرگری تورکیا هەروەها ڕایگەیاند کە هێزەکانیان ٣ ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و کانی ئاشتی لە باکووری کوردستانی سووریا کوشتووە.

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە و یەپەگە تا ئێستا کاردانەوەیان بەرامبەر ئەم ڕاگەیاندنە نەبووە.