بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ى میدیاى نزیك له‌په‌كه‌كه، شەوى ڕابردوو، سوپاى تورکیا، کاروانێک سەربازیی ناردە کانی ماسی لەپارێزگای دهۆکو بەئاشکرا ده‌ركه‌وتن.
بەگوێره‌ى ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە، دەردەکەوێت تورکیا کاروانێكی زەبەلاحی سوپای ناردوەتە سنووری کانی ماسی كه چه‌كى قورسیان پێیه‌و تائێستاش نازانرێت ڕوو له‌چ ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى هه‌رێم ده‌كه‌ن.
میدیاى نزیك له‌په‌كه‌كه ده‌ڵێت:"پێشتریش بەوێنەو دیمەن هاوکارییەکانی پارتیمان بۆ تورکیا بە بەڵگە بڵاوكردوه‌ته‌وه کە لەتەنیشتی بنکەو بارەگاکانی خۆی، مۆڵگەی بۆ سوپای توركیاش بونیادناوەو بەتەواوی دەیانپارێزێت.
Publish Date: ٢٤ حوزەیران ٢٠٢٤ - ٠٩:٢٢
دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو، هێزێكی زۆری توركیا به‌چه‌كی قورسه‌وه له‌سنووری ئامێدی هاته قووڵایى خاكی هه‌رێمى كوردستانه‌وه، میدیاى نزیك لهپهكهكهش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.