لە قەزای چنار و شەمرەخ ئاگر کەوتەوە و لانیکەم شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 50 کەسیش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاگر لە گوندەکانی دراوسێی ناحیەی چنار سەر بە ئامەد و گوندەکانی دراوسێی ناحیەی شەمرەخی ماردین کەوتەوە، ئاگرەکە گەیشتوەتە بەشێک لە گوندەکان و ماوەی سێ ڕۆژە بەردەوامە.

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە لە گوندەکانی چنارێ و شەمرەخ لانیکەم شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و خەڵکێکی زۆریش برینداربوۆن و لە نەخۆشخانەکانی ئامەد و ماردین و ڕەحا چارەسەریان بۆ دەکرێت.

بەڵام فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس، گیانلەدەستدانی پێنج کەسی پشتڕاست کردەوە و دەشڵێت، 44 کەسی دیکەش بریندارن کە برینی 10 کەسیان سەختە.