بە گوێرەی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی پەنابەران و دامەزراوەی کوردستان واچ لە واشنتۆن، تورکیا دوای گەمارۆی فڕۆکەخانەی سلێمانی، پێدانی ڤیزە بۆ هاووڵاتیانی دانیشتووی ئەو پارێزگایەشی دژوار کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی تورکیا لە دوو ساڵ لەمەو پێشەوە گەمارۆی خستووەتە سەر سلێمانی و هۆکاری ئەو کارەی پاڵپشتی یەکێتی لە پەکەکە ڕاگەیاندووە.

ئێستا دوو دامەزراوەی کوردستان واچ لە واشنتۆن و فیدراسیۆنی پەنابەرانی کورد ڕایگەیاندووە کە تورکیا پیدانی ڤیزەی بۆ هاووڵاتیانی سلێمانی سنووردار کردووەتەوە.

کوردستان واچ ئەو هەوڵەی بەشێکی دیکە لە گەمارۆی تورکیا لە سەر سلێمانی و گوشار لەسەر یەکێتی وەسف کردووە.

هەروەها ڕاگەیێندراوە کە دەستگیر کردنی هاووڵاتیانی هەرێم لە تورکیاش زیادی کردووە.