کتێبێکی نوێ سەبارەت بە ژیانی مەولەوی تاوەگۆزی کە بە پێنووسی دوکتور جەماڵ ئەحمەدی، چاپ کراوە لە ڕێوڕەسمێکدا پەردەی لە سەر لادرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

ئەمڕۆ چوارشەمە ٣٠ی جۆزەردان، لە ڕێوڕەسمێکدا لە سینەما بەهمەنی سنە، پەردە لە سەر کتێبی سۆزی فیراق لادرا.

کتێبی سۆزی فیراق؛ هزر و سلووکی مەولەوی کوردی بەرهەمی دوکتۆر جەماڵ ئەحمەدی لە 231 لاپەڕە بە زمانی فارسی لە لایەن بڵاڤگەی ئاڵای ڕووناکی بڵاو کرایەوە.

ئەم بەرهەمە گێڕانەوەی ژیانی مەولەوی تاوەگۆزی (مەولەوی کورد)لە خواناسان و زانایانی گەورەی کوردە کە دوو سەدە لەمەوپێش ژیاوە.

نووسەر لەم بەرهەمە بەنرخەدا هەوڵی داوە هەموو ڕەهەندەکانی ژیانی مەولەوی بە گێڕانەوەیەکی سەرەنجڕاکێش و وەکوو چیرۆک باس بکات.

دوکتۆر جەماڵ ئەحمەدی نووسەر و‌مامۆستای زانکۆیە و تا ئێستا چەندین بەرهەمی بەنرخی لەسەر زانایانی گەورەی کورد نووسیوە.

ڕێوڕەسمی پەردەلان لە کتێبی سۆزی فیراق کە هاوکاتە لەگەڵ کتێبی تایبەت بە نژیاروانی لە ڕێکخراوەی نژیاروان لە سنە بە هاوکاری ناوەندی کوردستان ناسینی زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو.