بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێحما خەلیل، نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێڕاق، بە وتنی ئەوەی کە حکومەتی هەرێم هیچ زانیارییەکی لەسەر بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێڕاق بەتایبەتی لە دهۆک نییە، زیادی کرد: دەستێوەردانی تورکیا و پێشڕەوی هێزەکانی لە خاکی عێڕاق و ناوچەی دهۆک، هیچ پێوەندییەکی بە هەرێمەوە نییە، چونکوو حکومەتی فیدراڵ بە پێی مادەی 109 ی دەستوور بەرپرسی بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی تورکیایە.
Publish Date: ١٩ حوزەیران ٢٠٢٤ - ٠٨:٤٣
مێحما خەلیل، نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێراق وتی: حکومەتی هەرێم هیچ زانیارییەکی لەسەر بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێڕاق بەتایبەتی لە دهۆک نییە.