حەمید حسێنی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ژووری بازرگانی ئێران و عێراق وتی کە ئێران ساڵانە 10 ملیار دۆلار کاڵا هەناردەی عێڕاق دەکات کە نزیک بە 2.5 ملیار دۆلاری دەچێتە هەرێم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید حسێنی ڕایگەیاند کە دوای سەفەرەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران، هەندێک لە کێشەکانی چارەسەر بوو و ئێستا بیر لە گەشەی پێوەندی بازرگانەکان دەکەینەوە.

ناوبراو زیادی کرد کە لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ئێران 1.6 ملیار دۆلار کاڵای جگە لە گاز و کارەبا هەناردەی عێراق کردووە کە نیشانی دەدات ئێران 800 ملیۆن دۆلاری لە مانگدا هەناردەی عێراق کردووە.

حسێنی پێش بینی کرد کە هەناردە کردنی ئێران بۆ عێڕاق بۆ 12 ملیار دۆلار بەرز ببێتەوە و وتی کە بۆ ئەو بەرز بوونەوە لە ساڵی داهاتوو بەرنامەڕیزی دەکەین.