هەسەدە کوژرانی دوو ئەندامی خۆی لە هێرشی داعش لە دەیرەزووری پشت ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ، کوژرانی دوو ئەندامی خۆی بە ناوەکانی بەشار حابید عەلی و حەمد محەمەد شەهازە لە هێرشی داعش بۆ سەر دەیرەزووری پشت ڕاست کردەوە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: چەکدارانی داعش ڕۆژی پێنجشەممە هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی ئەبو حەمام . لە ئەو هێرشەدا دوو ئەنداممان بە ناوەکانی بەشاری عابید عەلی و حەمد محەمەد شەهازە لە کاتی ئەنجامی ئەرکەکانیان کوژران.