بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری سەرپەرشتیاری دەرەوەی ئێران، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا و رایگەیاند: "دڵنیام لە سلێمانی کۆبوونەوە و گفتوگۆی باشمان لەگەڵ بەرپرسان دەبێت و ئەم سەردانەشمان بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانە."
عەلی باقری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "سوپاسی هاوخەمی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم کە بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دەریان بڕی."
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم سەردانەمان بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانمانە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها جەخت لە پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانییەکانی نێوان هەردولا."
ئەوەشی خستەڕو، "دڵنیام لەوەی لە چەند کاتژمێری داهاتو لەگەڵ بەرپرسانی سلێمانی گفتوگۆ و کۆبونەوەی ئەرێنیمان دەبێت."