بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک لە کۆمیتەی شێلادزێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگهیاندووە: "گەنجەکان کادری یەکێتین بەناوەکانی دیار نەزمی سیتەیی، کە کوڕی نەزمی سیتەیی رێکانیە، هێمن تەیموس بەیاز سیتەیی کوڕی شەهید تەیموسە، سەفین عەلی ئیسماعیل سیتەیی رێکانییە".
وتیشی: "ئەو سێ گەنجە رۆژی 9ی 6ی 2024 چوونەتە ناوچەی بامەرنێ و دیارنەماون و تائێستا چارەنووسیان نادیارە".
بەوتەی سەرچاوەکە، تا ئێستا دەزگا ئەمنی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە هیچ پەیامێکی فهرمییان لەسەر دیارنەمان و چارەنوسی ئەو سێ گەنجە نەداوە.