بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سۆران عومه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوویه‌تی: "پێشتر شاندی حكومه‌تی هه‌رێمم ئاگاداركرده‌وه له كێشه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و هێنانی كاڵای قاچاخ و زیانگه‌یاندن به‌پرۆژه ناوخۆییه‌كان و نیگه‌رانی عێراق له‌وباره‌وه.
وتیشی: چه‌ندینجار عێراق هه‌رێمی ئاگاداركردۆته‌وه لهداخڵبونی كاڵای قاچاخ و نایاسایی، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم كه زیاتر له 20 ده‌روازه‌ی نافەرمی هه‌یه و هه‌موو كاڵایه‌كی لێوه داخڵ ئه‌كرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گومرگ و وه‌زاره‌تی داراییە.
راشیگه‌یاندووە: "هه‌رێم ئه‌و كاڵایانهشی گومرگ ده‌كرده‌وه كه له خواروی عێراقه‌وه و له‌مینای به‌سره‌وه ده‌هێنران، هه‌روه‌ك چۆن ئاڵوگۆڕی كاڵا له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانی سنوورداركراوه و پاره له‌خاوه‌ن باره‌كان وه‌رده‌گرن، له‌به‌رامبه‌ردا عێراق بڕیاریدا چوار بازگه‌ی پشكنین و وردبینی گومرگی فیدڕاڵی دابنێت".
سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت: "هه‌ریه‌ك له خاڵی پشكنینی فایده له‌نێوان موسڵ و دهۆك، خاڵی پشكنینی شێراوه له‌نێوان كه‌ركوك و هه‌ولێر، خاڵی پشكنینی الكبان له نێوان دیاله و سلێمانی، خاڵی پشكنینی چیمه‌ن له‌نێوان كه‌ركوك و سلێمانی دانراون، ئه‌مانه‌ش له‌زیانی ئه‌و كارگه و كێڵگه ناوخۆییانه‌ن كه به‌رهه‌مه‌كانیان ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی عێراق ده‌كه‌ن".
سۆران عومه‌ر ئاشكراشیكردوه، "ئه‌گه‌ر بوترێت عێراق خۆی گه‌نده‌ڵه و بازگه‌كانی پاره وه‌رده‌گرن راسته، به‌ڵام ئه‌مه به‌هانه نیه تۆش هه‌مان كاری نایاسایی و مه‌ترسیدار بكه‌ی بهداخڵكردنی هه‌موو كاڵایه‌كی خراپ، تۆ میله‌تی خۆت خۆشتر بوێت بۆ وای لێده‌كه‌ن له‌پێناو پاره ئه‌و هه‌مو شته خراپه داخڵ ده‌كه‌ن و زیان له پرۆژه‌و كارگه ناوخۆییهكانت ده‌ده‌ی".