بە نووسراوی گۆڤاری ئەلمانیتۆر، گوشاری ئابووری لەسەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی یەکێتی نیشتمانی بۆ دوور کردنەوەی ئەو پارتە لە گرووپەکانی نزیک لە پەکەکە لە هۆکارەکانی ئابڵۆقەی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە لایەن تورکیایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا لە مانگی ئاپەوە هەرێمی ئاسمانی خۆیی بە سەر ئەو فڕۆکانەی کە دەیانەوێت بچنە سلێمانی داخستووە و ئیزن نادات فڕۆکەکانی تورکیا بچنە سلێمانی.

تورکیا هۆکاری ئەو هەوڵەی بەکارهێنانی کوردی سووریا و پەکەکە لە ئەو فڕۆکەخانە ڕاگەیاندووە. گۆڤاری ئەلمانیتۆر ساڵی ڕابردوو ئاشکرای کرد کە مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کە تورکیا وەکوو دوژمنی خۆی چاوی لێدەکات، لە ڕێگای فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە چووەتە ئیمارات.

هەروەها بافڵ تاڵەبانی ڕێبەری یەکێتی ساڵی ڕابردوو چووە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردی سووریا و لەگەڵ مەزڵۆم کۆبانێ دیدار و گفتوگۆی کرد.