بە گوێرەی نووسراوی مێدیا ڕۆژاواییەکان، ڕوانگەی هەولێر و بەغدا، دوای دیداری بەرپرسانی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، لێک نزیک بووەتەوە و لەوانەیە هەناردە کردنی نەوت دەست پێبکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای تێپەڕینی 15 مانگ لە ڕاگرتنی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا، شاندێک لە هەرێم و بەغداوە پێکەوە دیدار و گفتوگۆیان کرد.

ڕۆیتێرز، ئۆیل پرایس و بلومبێرگ بە ئاماژە بە قسەکانی وەزیری نەوتی عێراق سەبارەت بە ئەنجامەکانی ئەو دیدارە لە ئەگەری دەسپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم بۆ جیهان، لە ڕێگای هێلی بۆری نەوتی تورکیاوە هەواڵیان دا.

سەرەکی ترین بابەتی کێشە لەسەر لە ئەو بارەوە، تێچووی وەبەرهێنانی هەر بەرمیل نەوتی خاوە کە لە ڕوانگەی بەغداوە زۆر گرانە و ئەبێ کەم بکرێتەوە.