بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە، وتی: ژمارەی کورسی کەمایەتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان 11 کورسی بوو کە دەسەڵاتی دادی عێڕاق هەڵیوەشاندەوە ، بەڵام دادگای فیدراڵ بە پێداچوونەوە بە بڕیاری خۆی دوای سکاڵای یەکێتی، ژمارەی ئەو کورسیانەی بە پێی ژمارەی بازنەی هەڵبژاردنەکان کەم کردەوە کە بە بڕوای من زۆر دادپەروەرانەیە.
سورچی زیادی کرد: یەکێتی هیچ نارەزایەتییەکی بە ژمارەی کورسییەکان نییە بەس جەخت لەسەر دابەش کردنیان لە نێوان چەند بازنە دەکات بەڵام پارتی دژی دابەش کردنیان لە نێوان بازنە جیاوازەکانە و لەسەر ئەوەی کە هەر دەبێ لە یەک بازنەدا بێت جەخت دەکات.