بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە بەیاننامەی کۆتایی ١٦٠هەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لە دەوحە، هەندێک بڕگەی پەیوەندیدار بە ئێرانی بە ناسازێنەر و بێ ئەنجام وەسف کرد.
کەنعانی ئەو بڕگەیەی کە پەیوەندی بە دوورگەکانی ئێرانی کەنداوی فارسەوە هەیە ڕەتکردەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە سێ دوورگەی ئێرانی ئەبوو موسا، تونبی گەورە و تونبی بچووک بەشێکی دانەبڕاوە و هەمیشەیی لە خاکی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.
ناوبراو زیادی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر ئیدیعایەک سەبارەت بەو سێ دوورگەیە کە ئاماژەیان پێکراوە بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆ و خاکی خۆی دەزانێ و بە توندی شەرمەزاری دەکات.