AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢١ ١٠:٣٦

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

سێ دوورگەی باشووری بەشی دانەبڕاوەی خاکی ئێرانە

سێ دوورگەی باشووری بەشی دانەبڕاوەی خاکی ئێرانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بەرامبەر بە هەندێ بڕگەی بەیاننامەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوەی هاوکاری ئیسلامی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە بەیاننامەی کۆتایی ١٦٠هەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لە دەوحە، هەندێک بڕگەی پەیوەندیدار بە ئێرانی بە ناسازێنەر و بێ ئەنجام وەسف کرد.

کەنعانی ئەو بڕگەیەی کە پەیوەندی بە دوورگەکانی ئێرانی کەنداوی فارسەوە هەیە ڕەتکردەوە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە سێ دوورگەی ئێرانی ئەبوو موسا، تونبی گەورە و تونبی بچووک بەشێکی دانەبڕاوە و هەمیشەیی لە خاکی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.

ناوبراو زیادی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر ئیدیعایەک سەبارەت بەو سێ دوورگەیە کە ئاماژەیان پێکراوە بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆ و خاکی خۆی دەزانێ و بە توندی شەرمەزاری دەکات.

News ID 50514

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha