ژووری بازرگانی، پیشە و کانگا و کشتوکاڵی سنە وتی: هەرێمی کوردستان لە بواری ئابوورییەوە گرینگی زۆری بۆ ئێران هەیە کە لە نێوانیاندا بازرگانی و بازاڕی بەکارهێنان و هەناردە کردنی کاڵا لە گرنگترینی ئەو بابەتانەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر عەبدولمەلەکی ، هەرێمی کوردستانی بۆ ئێران گرینگ وەسف کرد و وتی: هەرێمی کوردستان بازاڕێکی گرینگ بۆ هەناردە کردنی کاڵای ئێرانی، بەتایبەتی بەرهەمی خۆراکی، ئامیری بیناسازی، دەرمان و بەرهەمی پیشەییە و زۆربەی کاڵا ئێرانییەکان بە ئاسانی لە ڕێگای سنووری زەوینییەوە هەناردەی هەرێم دەکرێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: پرسی گرینگی دیکە بابەتی هاوردە کردنە، چونکوو ئێران لە لە بەرهەمەکانی هەرێم وەکوو مادەی خاو و بەرهەمی کشتوکاڵی بەهرەمەند دەبێت و ئەو ئاڵوگۆڕییە بازرگانیە دەبێتە هۆی تۆکمە بوونەوەی پێوەندی دوولایەنەکە.