هەواڵدەری فەڕەنسا لە پێکهاتنی هێزی خۆبەخشی ژنانی چەکداری کورد لە سووریا بۆ پارێزەری لە مەزاراکانی گەنم و بەرهەمەکانی دیکە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری فەرەنسا بە ئاماژە بە دەسپێکی وەرزی ئاگرکەوتنەوە و هەوڵی گرووپی تیرۆریستی وەکوو داعش بۆ ئاگر تێبەردانی مەزراکانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان نووسی: ئێستا ژنانی چەکداری خۆبەخش شەو و ڕۆژ پارێزەری لە مەزراکانیان لە ئەستۆ گرتووە.

هەندێک لە ژنانی چەکداری پارێزەری مەزراکان بە هەواڵدەری فەڕەنسایان وتووە کە هەندێک هێزی سەر بە داعس هێرش دەکەنە سەر ژنانی پارێزەری مەزراکانی گەنم و هەندێک جاریش تورکیا هێرش دەکاتە سەریان .