فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران پەیامێکی بڵاوکردەوە و هاوخەمیی خۆی بۆ شەهیدبوونی سەعید ئابیار، پارێزەری حەرەم دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە منداڵکوژانی زایۆنیستی دەبێ بزانن کە ئەوان باجی ئەو خوێنە بێتاوانانەی لەم کارەدا ڕژاوە، دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی شەهید بوونی شەرەفمەندانەی پاسداری پارێزەری حەرەم، شەهید سەعید ئابیار لە هێرشی دڕندانەی ئیسڕائیل بۆ سەر سووریا، ڕاگەیاند.

سەعید ئابیار کە وەک ڕاوێژکاری سەربازی لە سووریا بوو لە هێرشی تاوانبارانی ڕژێمی زایۆنی لە جەرگەی حەلەب شەهید بوو.

سەردار سەلامی وتی: تاوانبارانی منداڵکوژی زایۆنیستی، تاوانی ئەو خوێنە بێتاوانانەی لەم تاوانەدا ڕژاوە دەدەنەوە، پێویستە چاوەڕێی وەڵام بن.