بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چوار لایەنی سیاسی لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خوازیاری دواخستنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەو ناوچانە بوون، کە بڕیارە ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کوردستانی سووریا ڕایگەیاند، ٤ لایەنی سیاسی لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای دواخستنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەم ناوچەیەیان کردووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها باسی لەوە کردووە، پارتی یەکێتی نیشتمانیی دیموکراتی سووریا، پارتی گۆڕانکاری و گەشەپێدانی دیموکراتی نیشتیمانی، پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سووریا و پارتی نیشتمانیی سووریا ئەو پارتانەن کە داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان کردووە.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها باسی لەوە کرد کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەیاننامەیەک سەبارەت بە داواکاری ئەو لایەنانە بڵاودەکاتەوە.
چەند ڕۆژ پێش ئێستا ئەردۆغان ڕایگەیاند کە