بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) به خه‌ندان-ی راگه‌یاند: ئه‌وان پێداگرن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن له 11ی ئه‌م مانگه‌دا.
ده‌شڵێت: "بابه‌ته‌كه پرسێكی ناوخۆییه و بۆ به‌هێزكردنی دیموكراسییه، ئه‌مریكاش كه ده‌ڵێت هێشتا كه‌شێكی باش نه‌ڕه‌خساوه دروست نییه و پێشبینی ده‌كه‌ین بۆ رازیكردن و خاتری توركیا بێت، بۆیه بڕیاری ئێمه به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه له‌كاتی خۆیدا".
په‌یامه‌كه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كوردستانی سووریا هاوشێوه‌ی ئه‌و په‌یامه ده‌بینرێت به‌ر له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی كوردستان له 25ی (ئه‌یلول/9)ی 2017 ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی باڵای ئه‌وكاتی هه‌رێمی كوردستان كرا، به‌ڵام پشتگوێ خرا، دواتر روداوه‌كانی 16ی (ئۆكتۆبه‌ر/10)ی لێكهوتهوه و كورد 51%ی خاكی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی له‌ده‌ستدا.
ساڵح موسلیم له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ خه‌ندان له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چونی هەڵبژاردنە خۆجێییەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رایگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی له 11ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تائێستا بڕیار وایه هه‌ڵبژاردنه‌كه له واده‌ی خۆیدا بكرێت، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندییه‌كان كاره‌كانیان ته‌واوكردوه و كارتی ده‌نگدان ئاماده‌یه و لایه‌نه‌كانیش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ده‌ستپێكردووه، له هه‌ر حه‌وت كانتۆنه‌كه‌ی باكووری و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئاماده‌كارییه‌كان تهواوبوونە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێی شاره‌وانیی شاره بچووك و گه‌وره‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن و دواتریش ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان دروستده‌كرێن له‌سه‌ر ئاستی شاره بچووك و گه‌وره‌كان.
وتیشی: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گرنگی تایبه‌تی هه‌یه هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی له هه‌ر حه‌وت كانتۆنه‌كه هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراو نه‌بوون له‌لایه‌ن میلله‌ته‌وه.
جەختی کرد: "ئێمه ده‌مانه‌وێت گه‌ل نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن و بڕیار بڕیاری ئه‌وانه و ده‌مانه‌وێت گه‌ل له پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا بڕیاری خۆیان بده‌ن.
ساڵح موسلیم باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی كارتی ده‌نگدانیان هه‌یه و مافی به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردن هه‌یه نزیكه‌ی سێ ملیۆن ده‌نگده‌رن به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانه‌وه، به‌ڵام دیارنییه رێژه‌ی به‌شداریكردن چه‌ند ده‌بێت، هه‌ر كه‌سێك كارتی ده‌نگدانی هه‌بێت ده‌توانێت به‌شداری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات.
ئه‌وه‌شی وت: پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنێكی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه له‌سه‌ر ئاستی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا بڕیارده‌ره و كۆمسیۆنه‌كه له هه‌موو شار و ناوچه‌كان نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه و ته‌واوی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندایه.
په‌یوه‌ست به به‌شداری نوێنه‌رانی وڵاتان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا، ساڵح موسلیم وتی: "چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شدارده‌بن و چاودێری پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن و ئاماده‌یی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاندووه".
په‌یوه‌ست به پشتیوانی وڵاتانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، ئه‌و سه‌ركرده‌یه ده‌ڵێت: "ئێمه هه‌ڵبژاردن له‌ناو ماڵی خۆمان ئه‌نجامده‌ده‌ین و بابه‌ته‌كه دیموكراسییه و له هه‌موو وڵاتێك هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و شاره‌وانییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شتێكی گه‌لێك ئاساییه و دژی هیچ كه‌س و هیچ وڵاتێك نییه.