ئەندامێکی داعشی کە بەرپرسی هەڵاتنی ئەندامانی داعش و بنەماڵەکانیان لە کەمپی هەول و گواستنەوەیان بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی تورلکیا بوو لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە دەستگیر کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی هەسەدە، یەکێک لە ئەندامانی داعشی کە یارمەتی بنەماڵە داعشییەکانی دەدا بۆ هەڵاتن لە کەمپەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانەوە و دەیانگواستەوە بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا، دەستگیر کرد.

هەسەدە لە ڕاگەیێندراوێکدا لە ئەو بارەوە، ناوی ئەو کەسەی عەبدوڵڵا محەمەد ئیبراهیم راگەیاندووە.