وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: ناونووسی بەربژێرەکانی سەرۆک کۆمار لە سبەینێوە دەست پێدەکاگت و بۆ ماوەی 5 ڕۆژ درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئیران ڕایگەیاند: لە حاڵێکدا کە تازیەباری شەهید بوونی سەرۆک کۆمار و هاوڕێکانین، بەڵام ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین.
ناوبراو ڕایگەیاند: لە سبەینێ کاتژمیر 8 بەیانییەوە تا 18 ی هەموو ڕۆژێک بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەربژێرەکان دەتوانن ناو بنووسن.
وەزیری ناوخۆ وتیشی: دوای ناونووسی، ناسینەوەی شوناسی کەسەکان لە ئەستۆی شۆرای نیگابان دەبێت و دوای ئەوە، بەربژیرەکان بۆ ماوەی 2 هەفتە دەرفەتیان هەیە بۆ بانگەشە.
هەروەها وتیشی: لە ڕێکەوتی 8 ی پووشپەڕیش هەڵبژاردن دەکرێت و ئەگەر کەسێک نەبووە براوە و ستانداردی دەنگەکانی بەدەست نەهێنا ، ئەوا لە 15 ی پووشپەڕ دیسانەوە هەڵبژاردن دەکرێت.