بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هەواڵی بەڕێکرانی تەرمی شەهید ڕەئیسدا ئاماژە درا کە چ قەڕەباڵغییەک بوو لە مەشهەد.
محەممەد ڕەزا قەلەندەر شەریف ڕایگەیاند: بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان لە مەشهەد ٣ ملیۆن تازیەبار بەشدار بوون لە بەڕێکران و ناشتنی سەرۆک کۆماری شەهید .
سەرۆکی شارەوانی مەشهەد دەشڵێت: بەهۆی قەرەباڵغی، جوڵەی ئۆتۆمبێلی هەڵگری تەرمی شەهیدان خاوە و ڕێگە نییە ڕێ بکەن.
هەر ئێستا بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهید، لە میانەی شین و ماتەمی خەڵکی ئێران و بەرپریاندا، تەرمی سەرۆک کۆمار ڕەئیسی لە ناو مەزارگەی ئیمام ڕەزا بە خاک سپێردرا.
دوای بەڕێکرانێکی شایستە لە تەورێز، تاران، قوم، بیرجەند و مەشهەد، سەرکۆماری شەهید بۆ دواجار لە مەزاری ئیمام ڕەزا (درودی خوای لەسەر بێت) ئەم ئێوارەیە زیارەت بۆ کرا و بۆ هەتا هەتایە لە دارولئیسلام نێژرا.