موحەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش گەیشتنی بۆ تاران چووە دیداری ڕێبەری باڵای ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد شیاع سودانی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.

سوودانی بە ناوی حکومەت و نەتەوەی عێراقەوە، سەرەخۆشی خۆی بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی و نەتەوەی ئێران دەربڕی.

لەم دیدارەدا ئایەتوڵا خامنەیی بە پێزانینی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاران بۆ دەربڕینی سەرەخۆشی وتیان: کەسایەتییەکی ناوازەمان لەدەستدا. جەنابی سەرۆک برایەکی زۆر باش و بەرپرسێکی کارامە و لێهاتوو و دڵسۆز و جدی بوو.

سودانی بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و وەفدی هاوڕێیان لە رووداوی کەوتنی کۆپتەر، هاتووەتە ئێران.