سپای پاسدارانی ئێران ڕاگەیێندراوێکی سەبارەت بە ناسەرکەوتوو بوونی درۆنی تورکیایی کە بۆ دۆزینەوەی کۆپتەری داکەوتووی سەرۆک کۆماری ئێران هاتبووە شوێنی ڕووداوەکە بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: دوابەدوای ڕوودانی ڕووداو بۆ کۆپتەری سەرۆک کۆمار و شاندی هاوڕێی و بوونی دۆخی کەشوهەوایەکی زۆر نالەبار و پێچراوی جوگرافیایی و کوێستانی بوونی ناوچەکە و هەروەها بوونی درۆنی پێشکەوتووی ئێرانی تەیار بە ڕاداری "سار" لە باکووری ئوقیانووسی هیند بۆ ئەنجامی ڕاسپاردە و مەودای درێژ لە نێوان ئەوێ و شوێنی داکەوتنی کۆپتەرەلە، بە گشتی هێزەکانی فریاکەوتن ناچار بوون لە ڕێگای زەویەوە کاری گەڕان دەست پێبکەن.

لە ئەو دۆخەدا یەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان دوای ڕاگەیاندنی هاوکاری وڵاتانی دۆست، پێشنیاری نزیکترین وڵات واتا تورکیای قبووڵ کرد، بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە تورکیا درۆنی تەیار بە کامێرای بینین لە شەو و گەرمایی ناردە ناوچەکە، ئەو درۆنە بە هۆی ئەوەی کە تەیار بە ناسینەوە و کۆنترۆڵی شوێنەکانی ژێر هەوری نەبوو، نەیتوانی شوێنی وردی داکەوتنی کۆپتەرەکە بناسێتەوە و لە کۆتاییدا گەڕایەوە تورکیا.

لە کۆتاییدا لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە شوێنی وردی داکەوتنی کۆپتەرەکە لەلایەن هێزە فریاکەوتنەکانی زەوینی و درۆنە ئێرانییەکانی هێزە چەکدارەکان کە لە ڕاسپاردەی باکووری ئەقیانووسی هیندەوە هاتبوونەوە، دۆزرایەوە.