ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هاوپەیوەند بە داکەوتنی کۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران و شەهید بوونی ناوبراو و چەند هاوڕێی گفتوگۆیەکمان لەگەڵ دکتۆر قادر ئارتاچ چیلەک مامۆستای زانکۆی حاج بایرام وەلی ئەنقەرە ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت:
لە سەردەمی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ڕەئیسی گۆڕانکاری زۆررمان لە ڕەوتی سیاسەتی دەرەوەی ئێران بینی، ئەندامێتی ئێران لە بریکس و شانگهای لە ئەوانە بوو. ئێوە هەوڵەکانی ڕەئیسی لە بواری نێودەوڵەتی چۆن لێک دەدەنەوە؟
پێش هەموو شتێک ئەو کارەساتە لە دەو:ەت و گەلی ئێران سەرەخۆشی دەکەم. ئەندامێتی لە ئەو ناوەندگەلە لە سەردەمی سەرۆک کۆماری کەسێک کە ئاشنا بوو لەگەڵ سیستەمی سیاسی و ساڵەها خزمەتی کردبوو و هەروەها بۆ وڵاتێک کە لە سەرەتای شۆڕشەوە لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژاواوە گەمارۆ دراوە و گۆشەگیر کراوە زۆر گرینگ بوو و هەوڵێک بوو بۆ دەرخستنی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتی لە دژی ئەمریکا.
دکتۆر ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یەکێک لە گەورەترین پاڵپشتەکان و بەرگری کارەکانی فەلەستین بوو و لە ئەو ڕێگایەدا سەفەری زۆری ئەنجام دا بە ئامانجی ڕاگرتنی شەڕی غەززە. ئێوە کاریگەری ئەوان لە پرسی فەلەستین چۆن دەبینن؟
ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆک ی مەجلیس و بەرپرسی گشتی کاروباری نێودەوڵەتی مەجلیس و چەندین و چەند پۆستی جیاوازی لە ئەستۆ بووە و بۆ هەمووان ئاشکرا بوو کە ئەو لایەنگری بەرەی بەرخۆدان بوو. بۆیە ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پابەند و هەستیار بە بنەماکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران بوو و بەو پێیە هەڵوێستی دەنواند. ئەو وەکوو سیاسەتوانێک لە ماوەی 7 مانگی ڕابردوودا لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە دژی کۆمەڵکوژی ئیسرائیل شەڕی کرد و بە بەدەستەوە گرتنی داهێنان لە کردەوەدا لە ئەو بابەتە تایبەتمەندی بەرچاوی ناوبراو بوو و بۆ خەڵکی فەلەستین بە واتای لەدەست دانی پاڵپشتێکی گرینگ بوو.
یەکێک لە گرینگترین بنەماکانی سەردەمی وەزیری دەرەوە بوونی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و سەرۆککۆمار بوونی ڕەئیسی قووڵایی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکانی وەکوو تورکیا بوو. لێکدانەوە ئێوە لە ئەو بارەوە چییە؟
یەکێک لە ستراتیژییە ناوچەییەکانی هێزەکانی ڕۆژاوا ڕێگری لە هاوکاری تورکیا و ئێران بوو. کەواتە ئامانجگەلێک وەکوو ڕێگری لە پێکهێنانی بەرەی بەرخۆدانی ناوچەیی هەمبەر هێزە ئیمپریالیستییەکان، پێکهێنانی ناسەقامگیری لە ناوچەکە و لە ئەنجامدا دابینی بەرژەوەندی و ئاسایشی ئیسرائیل شوێنگیری دەکرا.
لە بەرانبەردا نزیک بوونەوەی ئێران و تورکیا ناڕاستەوخۆ دەبووە هۆی باشتر بوونی پێوەندی ئێران و ئازەربایجان. دیداری دوێنێی ڕەئیسی لەگەڵ ئیلهام عەلیێفیش هەر لە ئەو بارەوە گرینگ بوو. دوای ئەوانیش سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە ناوچەکە ئەبێ هەر بە ئەو شێوە درێژەی هەبێت.