بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد تورک، سیاسەتوانی بەئەزموونی کورد و شارەوانی گەورەشاری مارین، لە لێدوانێکدا لە کاردانەوە بە دەرکردنی سزای دە ساڵ زیندان بۆ ناوبراو لە دادگای کۆبانێ وتی: نایەوێت لە تورکیا هەڵبێت و پێی خۆشە بچێتە زیندانەوە.
ئەحمەد تورک هەروەها وتیشی: ئەو سزایانە کە دەردەکرێت وەکوو بۆمبێکە کە لە داهاتوودا چالاک دەبێتەوە و نەک لە کوردەکان بەڵکوو خەسار لە خەڵکی تورکیش دەدات.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەگەر تورکیا دیمۆکراسی هەبوایە و بەهای بە کوردەکان بدایە ، ئەوا دەبووە بەهێزترین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەڵام بەداخەوە توانی ئەوەی نییە.