بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاکان فیدان وتی: هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) نەیانتوانیوە یەک سانتیمەتر لە خاکی تورکیا کۆنتڕۆڵبکەن، بەڵام لە چەند ناوچەیەکی عێراق و سوریا هەژمونیان هەیە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: لە ئێستادا تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی بەغدا و هەولێر کار بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دەکات.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق گرنگە، لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو عێراق بە پرۆسەیەکی ئازاربەخشدا رۆیشتووە، هەندێک حاڵەتیش هەبون لەو ماوەیەدا سوودیان بە رێکخراو تیرۆرستییەکان گەیاندووە.
هاکان فیدان ئاماژەی بەوەشکرد: تورکیا چاوی نەخستووەتە سەر خاکی هیچ وڵاتێک، چونکە وڵاتی خۆیان هەیە و بەو پەڕی سەروەرییەوە کار دەکەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەشکرد، بە عێراقیان وتوە با رێکخراوە تیرۆرستییەکان لەناوببەن، چونکە ئەو رێکخراوانە رێگری لە بەرەوپێشچونی عێراق دەکەن، تورکیا کار بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دەکات لەگەڵ ئیدارەی هەولێر و بەغدا.