ئەمریکا بە بێ ئیدانە کردن یان ڕەخنە گرتن لە هەوڵەکانی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریا دەڵێت ئەنقەرە یەکێک لە هاوبەشە گرینگەکانی واشنتۆنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دێدانت پاتێل، وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە هەوڵە دوژمنانەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، لەوانە بەتاڵان بردنی دارستانەکان، بوردمانی دامەزراوەکان و دەرکردنی کوردەکان وتی: ئێمە داوا لە هەموو لایەنەکان لە سووریا دەکەین ڕێز بۆ مافی هاووڵاتیانی سووریا دابنێن و بەرپرسیارێتیان قبووڵ بکەن.

هەروەها لە درێژەدا وتی: تورکیا هاوبەشی گرینگی ئێمە و ئەندامی ناتۆیە. ئێمە لەسەر هەموو شتێک لەگەڵیان قسە دەکەین بەڵام نامەوێت لەسەر هەوڵەکانی تورکیا لە سووریا باس بکەم.